تایبەت بە ناوەندەکانی خوێندن

دامەزراوەکەت بناسێنە
بە خوێندکاران

پلاتفۆرمی EduBook - IQ ژینگەیەکی دیجیتاڵییە؛ زانکۆ، پەیمانگا و قوتابخانەکان ڕاستەوخۆ دەبەستێتەوە بە خوێندکارانەوە.

ڕێبەری سەرەتایی

ئەم وێبسایتە چییە و ئامانجی چییە؟

🌐

وێبسایتەکە چییە؟

ئەم وێبسایتە (کە بە پۆرتاڵ ناودەبرێت) تایبەتە بە خاوەن دامەزراوە پەروەردەییەکان. لێرەدا دەتوانیت هەژمارێک بۆ قوتابخانە، پەیمانگا یان زانکۆکەت بکەیتەوە، و هەموو زانیارییەکانی وەک ناونیشان، جۆر و وێنەکانت دابنێیت بۆ ئەوەی بە فەرمی بناسێندرێیت.

🎯

ئامانجی سەرەکی

ئامانجمان ئەوەیە هەموو دامەزراوە پەروەردەییەکانی کوردستان لە یەک ئەپلیکەیشنی مۆبایلدا کۆبکەینەوە. کاتێک تۆ لێرە خۆت تۆمار دەکەیت، دامەزراوەکەت لە ئەپلیکەیشنی EduBook - IQ دەردەکەوێت و خوێندکاران دەتوانن پرۆفایل و هەواڵەکانت ببینن.

هەنگاوەکانی کارکردن

چۆنیەتی خۆ تۆمارکردن و بەشداریکردن

١

دروستکردنی هەژمار و پڕکردنەوەی فۆڕم

سەرەتا بە ئیمەیڵێک هەژمارێک دروست دەکەیت، پاشان فۆڕمێکی تایبەت پڕدەکەیتەوە کە تێیدا ناوی دامەزراوەکەت، جۆرەکەی، ناونیشان و ژمارەی پەیوەندی دەنووسیت. دڵنیابە لەوەی زانیارییەکانت بە دروستی داخڵ دەکەیت.

٢

پەسەندکردن لەلایەن ئەدمینەوە

دوای ناردنی فۆڕمەکە، هەژمارەکەت دەچێتە حاڵەتی چاوەڕوانی (Waiting). تیمی ئێمە زانیارییەکانت دەپشکنێت بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی دامەزراوەکە، و دواتر هەژمارەکەت کارا (Approve) دەکرێت.

٣

بڵاوکردنەوەی هەواڵ و بابەتەکان

پاش پەسەندکردن، ڕاستەوخۆ دەتوانیت بچیتە ناو داشبۆردەکەت. لەوێوە دەتوانیت دەست بکەیت بە بڵاوکردنەوەی پۆست، هەواڵی نوێ، یان کاتی وەرگرتنی خوێندکاران.

تایبەتمەندییەکان

مواسەفاتەکانی ئەپلیکەیشنی مۆبایل

🔍

گەڕانی زیرەک و فلتەرکردن

سیستەمێکی پێشکەوتووی فلتەرکردن و گەڕان لەناو ئەپلیکەیشنەکەدا هەیە. خوێندکاران دەتوانن بە زووترین کات، بەپێی شار، قەزا، جۆری خوێندن (حکومی یان تایبەت) و ئاستی قۆناغەکان بەدوای ناوەندەکانی خوێندندا بگەڕێن و ڕاستەوخۆ داتاکان بپاڵێون.

📍

نەخشە و ئاڕاستەکان

ئەپلیکەیشنەکە بە تەواوی بەستراوەتەوە بە نەخشەوە. خوێندکاران دەتوانن بە وردی شوێنی جوگرافی دامەزراوەکەت ببینن، دووری نێوان خۆیان و زانکۆ یان پەیمانگاکە بزانن، و ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی چوون (Directions) بەدەست بهێنن بۆ ئاسانکاری لە کاتی سەردانیکردندا.

🔔

هەواڵ و ئاگانامە (Notifications)

لێرە هەر کاتێک هەواڵێک، ڕاگەیاندنێکی گرنگ، یان کاتی دەستپێکردنی وەرگرتنی خوێندکاران بڵاودەکەیتەوە، پۆستەکەت ڕاستەوخۆ وەک نۆتیفیکەیشن دەگاتە سەر شاشەی مۆبایلی هەموو ئەو خوێندکارانەی کە ئەپەکە بەکاردەهێنن.

📱

پڕۆفایلی تەواو و گشتگیر

لاپەڕەیەکی تایبەت و پرۆفیشناڵ کە وەک وێبسایتێکی مینی (Mini) کاردەکات بۆ دامەزراوەکەت. تێیدا لۆگۆکەت، وێنەکان، لینکی سۆشیاڵ میدیاکانت، و ژمارەی ڕاستەوخۆی پەیوەندیکردن (کە تەنها بە یەک کلیک پەیوەندیت پێوە دەکرێت) دەخرێنە ڕوو.

📄

دروستکردنی سیڤی (CV)

خوێندکاران دەتوانن بە ئاسانی لەناو ئەپلیکەیشنەکەدا سیڤی (CV) پرۆفیشناڵی تایبەت بە خۆیان دروست بکەن و بڵاوی بکەنەوە بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار یان پێشکەشکردن بۆ زانکۆکان.

👨‍🏫

وانەی تایبەت بۆ مامۆستایان

مامۆستایان دەتوانن هەژماری تایبەت بە خۆیان بکەنەوە و ڕیکلام بۆ وانە تایبەتەکان (Private Lessons) یان خولەکانیان بکەن. خوێندکارانیش بە ئاسانی دەیاندۆزنەوە و پەیوەندییان پێوە دەکەن.

ئەنجامەکان

نیشاندان لە ناو ئەپلیکەیشنی خوێندکاران

کاتێک تۆ زانیارییەکانت لێرە (لە پۆرتاڵ) داخڵ دەکەیت و پەسەند دەکرێیت، دامەزراوەکەت ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە ناو ئەپلیکەیشنی مۆبایلی EduBook - IQ.

خوێندکاران لە ناو ئەپلیکەیشنەکە بەم شێوەیە دەتبینن:

  • پڕۆفایلێکی تایبەت بە خۆت بە لۆگۆکەتەوە دەردەکەوێت.
  • دەتوانن ڕاستەوخۆ ژمارەی پەیوەندیت ببینن و پەیوەندیت پێوە بکەن.
  • دەتوانن ناونیشانەکەت لەسەر نەخشە ببینن بۆ ئاسانکاری سەردانیکردن.
  • هەر پۆستێک بڵاوی بکەیتەوە، وەکو (هەواڵ) دەردەکەوێت لە شاشەی سەرەکی خوێندکاران.

ئامادەیت بۆ دەستپێکردن؟

یەکەم هەنگاو بنێ و دامەزراوەکەت بهێنە ناو دنیای دیجیتاڵی.

دروستکردنی هەژمار