پلاتفۆرمی EduBook - IQ ژینگەیەکی دیجیتاڵییە؛ زانکۆ، پەیمانگا و قوتابخانەکان ڕاستەوخۆ دەبەستێتەوە بە خوێندکارانەوە.
ئەم وێبسایتە (کە بە پۆرتاڵ ناودەبرێت) تایبەتە بە خاوەن دامەزراوە پەروەردەییەکان. لێرەدا دەتوانیت هەژمارێک بۆ قوتابخانە، پەیمانگا یان زانکۆکەت بکەیتەوە، و هەموو زانیارییەکانی وەک ناونیشان، جۆر و وێنەکانت دابنێیت بۆ ئەوەی بە فەرمی بناسێندرێیت.
ئامانجمان ئەوەیە هەموو دامەزراوە پەروەردەییەکانی کوردستان لە یەک ئەپلیکەیشنی مۆبایلدا کۆبکەینەوە. کاتێک تۆ لێرە خۆت تۆمار دەکەیت، دامەزراوەکەت لە ئەپلیکەیشنی EduBook - IQ دەردەکەوێت و خوێندکاران دەتوانن پرۆفایل و هەواڵەکانت ببینن.
سەرەتا بە ئیمەیڵێک هەژمارێک دروست دەکەیت، پاشان فۆڕمێکی تایبەت پڕدەکەیتەوە کە تێیدا ناوی دامەزراوەکەت، جۆرەکەی، ناونیشان و ژمارەی پەیوەندی دەنووسیت. دڵنیابە لەوەی زانیارییەکانت بە دروستی داخڵ دەکەیت.
دوای ناردنی فۆڕمەکە، هەژمارەکەت دەچێتە حاڵەتی چاوەڕوانی (Waiting). تیمی ئێمە زانیارییەکانت دەپشکنێت بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی دامەزراوەکە، و دواتر هەژمارەکەت کارا (Approve) دەکرێت.
پاش پەسەندکردن، ڕاستەوخۆ دەتوانیت بچیتە ناو داشبۆردەکەت. لەوێوە دەتوانیت دەست بکەیت بە بڵاوکردنەوەی پۆست، هەواڵی نوێ، یان کاتی وەرگرتنی خوێندکاران.
سیستەمێکی پێشکەوتووی فلتەرکردن و گەڕان لەناو ئەپلیکەیشنەکەدا هەیە. خوێندکاران دەتوانن بە زووترین کات، بەپێی شار، قەزا، جۆری خوێندن (حکومی یان تایبەت) و ئاستی قۆناغەکان بەدوای ناوەندەکانی خوێندندا بگەڕێن و ڕاستەوخۆ داتاکان بپاڵێون.
ئەپلیکەیشنەکە بە تەواوی بەستراوەتەوە بە نەخشەوە. خوێندکاران دەتوانن بە وردی شوێنی جوگرافی دامەزراوەکەت ببینن، دووری نێوان خۆیان و زانکۆ یان پەیمانگاکە بزانن، و ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی چوون (Directions) بەدەست بهێنن بۆ ئاسانکاری لە کاتی سەردانیکردندا.
لێرە هەر کاتێک هەواڵێک، ڕاگەیاندنێکی گرنگ، یان کاتی دەستپێکردنی وەرگرتنی خوێندکاران بڵاودەکەیتەوە، پۆستەکەت ڕاستەوخۆ وەک نۆتیفیکەیشن دەگاتە سەر شاشەی مۆبایلی هەموو ئەو خوێندکارانەی کە ئەپەکە بەکاردەهێنن.
لاپەڕەیەکی تایبەت و پرۆفیشناڵ کە وەک وێبسایتێکی مینی (Mini) کاردەکات بۆ دامەزراوەکەت. تێیدا لۆگۆکەت، وێنەکان، لینکی سۆشیاڵ میدیاکانت، و ژمارەی ڕاستەوخۆی پەیوەندیکردن (کە تەنها بە یەک کلیک پەیوەندیت پێوە دەکرێت) دەخرێنە ڕوو.
خوێندکاران دەتوانن بە ئاسانی لەناو ئەپلیکەیشنەکەدا سیڤی (CV) پرۆفیشناڵی تایبەت بە خۆیان دروست بکەن و بڵاوی بکەنەوە بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار یان پێشکەشکردن بۆ زانکۆکان.
مامۆستایان دەتوانن هەژماری تایبەت بە خۆیان بکەنەوە و ڕیکلام بۆ وانە تایبەتەکان (Private Lessons) یان خولەکانیان بکەن. خوێندکارانیش بە ئاسانی دەیاندۆزنەوە و پەیوەندییان پێوە دەکەن.
کاتێک تۆ زانیارییەکانت لێرە (لە پۆرتاڵ) داخڵ دەکەیت و پەسەند دەکرێیت، دامەزراوەکەت ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە ناو ئەپلیکەیشنی مۆبایلی EduBook - IQ.
خوێندکاران لە ناو ئەپلیکەیشنەکە بەم شێوەیە دەتبینن: